ئیتاڵیا

ساری و مۆرینیۆ بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش دێربی ناکەن

یاریگا

لە یاریی لوتکەی گەڕی 12ـی خولی ئیتاڵیا لازیۆ و ڕۆما لە یاریی دێربی دێلاکاپیتاڵ ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ماوریسیۆ ساری راهێنەری لازیۆ و خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری رۆما، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان هەڵوەشاندەوە.

رۆما نیوز بڵاویکردەوە بەهۆی هەستیاری ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە و بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی پرسیاری پەراوێزی رۆژنامەنوسان نەبنەوە، مۆرینیۆ و ساری بەشداری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش دێربی ناکەن بۆ ئەوەی تیپەکەیان بە زۆرترین تەرکیز بۆ ئەم یارییە چارەنووسسازە ئامادە بکەن.

لازیۆ و ڕۆما لەم وەرزەدا سەرەتایەکی باشیان نەبووە، شکست لەم یارییەدا دەتوانێت بەشێوەیەکی باش پێگەی ساری یان مۆرینیۆ بخاتە مەترسیەکی زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button