جیهان

“تەنیا لیۆنێل مێسی ئەم نهێنییە دەزانێت”

یاریگا –

مارسێلۆ بێلسا، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، پێی وایە تەنیا لیۆنێل مێسی دەزانێت چۆن لە یاریگادا دەتوانرێت پێشی لێبگیرێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دا دوو یاری چارەنووسساز بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگوای و بەرازیل ئەنجام دەدات. پاڵەوانی جیهان بڕیارە لە بەرواری 17 ئەم مانگە لە یاریگای بۆمبۆنێرا میوانداری ئۆرۆگوای بکات و دواتر لە 22 مانگدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ببێتەوە.

ناوی لیۆنێل مێسی لە لیستی نوێی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەرجەنتیندایە و پاڵەوانانی جیهان دوو یاری قورسیان لە پێشە. ئەوەی جێگای سەرنجە، ئامادە بوونی مارسێلۆ بیلسای ئەرجەنتینییە لەسەر کورسی یەدەگی ئۆرۆگوای. بیێلسا کە خۆی لە مۆندیالی 2002دا راهێنەری ئەرجەنتین بووە، پێی وایە هیچ رێگەیەک نییە بۆ ئەوەی لیۆنێل مێسی لە رۆژی یارییەکەدا لەگەڵ ئەم تیپەدا رابگرێت.

بێلسا وێڕای ستایشی براوەی هەشت باڵۆن دۆر، گوتی:

بە هیچ شێوەیەک هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ راگرتنی مێسی. هیچ هاوکێشەیەکی بۆ نادۆزرێتەوە. هەندێک جار، رەنگە باشتر بێت لە خۆی بپرسیت چۆن دەتوانین رێگریت لێبکەین. رەنگە بۆ تۆپی پێ باش بێت کە باشترین یاریزانی جیهان سەرەڕای هەزار رێگە بۆ وەستاندنی، بەردەوام بێ رکابەر ماوەتەوە.

ئەرجەنتین بە بردنەوەی هەر چوار یاریی پێشووی بە کۆ کردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە و ئۆرۆگوای و بەرازیلیش هەردوو بو کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی دووەم و سییەم دا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button