ئینگلتەراگرنگترین

راتکڵیف نزیکە لە کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد

یاریگا –

جیم راتکڵیف، ملیاردێری بەریتانی نزیکە لە کڕینەوەی بەشێک لە پشکەکانی خاوەندارێتی مانچێستەر یونایتد.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای ئینیەس، کە کە راتڵیف خاوەنییەتی، نزیکە لە کڕینەوەی 25%ی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد و بەرپرسیارێتی بەشێکی گرنگی بەڕێوەبەردنی هاوکێشە داراییەکانی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، پڕۆسەی کڕینی بەشێک لە یانەکە تەواوببێت.

ماڵباتی گلەیزەر کە خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی یانە دێرینەکەی بەریتانیان، لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو رایگەیاند، بە دوای کڕیار و جێگرەوەی ستراتیجی یانەکە دەگەڕێن، تاوەکو ئاستی یانەکە و ژێرخانەکەی بەرەوپێش ببەن.

پێشتر جاسم بن حەمەد، گەورە سەرمایەداری قەتەری هەوڵی زۆری کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەکەیدا، هەرچەندە جاسم و راتکڵیف دوو ئۆفەری فەرمیان بۆ کڕینەوەی یانەکە پێشکەش کرد، بەڵام ماڵباتی گلەیزەر ئۆفەرەکانی رەتکردەوە.

مانچێستەر یونایتد لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت و لە دوا پلەی کۆمەڵەکەی لە چامپیۆنزلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button