بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

ماڵدینی پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودی دەکات

یاریگا –

پالۆ ماڵدینی ئیتاڵی دەبێت بە بەرێوبەری وەرزشی یانەی ئیتیحادی سعودی.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەفسانەی ئیتاڵی، پاولۆ ماڵدینی، پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بوون بە بەرێوبەری وەرزشی نوێی یانەی ئیتیحادی سعودی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ماڵدینی نیازی وایە بەم زووانە داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە، ئەگەری پەیوەندیکردن بە ئیتیحادیش بەشێوەیەکی جدی لەبەرچاو دەگرێت.

یانە سعودییەکە لە هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی، نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆی پۆرتوگالی لە ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی تیپەکەی دوورخستەوە.

ئەفسانە ئیتاڵییەکە لە رابردوودا وەک بەڕێوبەری وەرزشی یانەی ئەیسی میلان کاری کردووە، ئەزمونێکی گەورەی لەو بواردا هەیە، سعودییەکان دەیانەوێت بۆ بەروپێشبردنی تیپەکەیان سود لەو ئەزمونەی وەربرگرن.

پاولۆ ماڵدینی

بابەتی زیاتر

Back to top button