ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی ریال مەدرید چیدیکە ئێمباپێی ناوێت؟

یاریگا –

ریال مەدرید بڕیاریداوە چیدیکە گرنگی بە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان نەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکارەکان دیار نین.

چەندین ساڵە بەردەوام ناوی ئێمباپێ بە ریال مەدرید دەبەسترایەوە، بەڵام بەهۆی بڕیارە لەناکاوەکانی، کیلیان لە پاریس ماوەتەوە.

رۆژنامەی کادێنا سێر ئاشکرای کردووە، ریال مەدرید چیدیکە گرنگی بە ئێمباپێ نادات لە هاوینی داهاتووشدا، هیچ ئۆفەرێک پێشکەشی ئەستێرە فەرەنسییەکە ناکات، تەنانەت ئەگەر بە خۆڕاییش بەردەستبێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، سێ هۆکاری سەرەکی لەپشت بڕیارەکەی ریال مەدریدن، لەم بابەتە باسیان دەکەین.

لەسەرووی هەموویەوە، ئێمباپێ داوای مووچەی کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ ناکات و جیا لەمەش داوای شیرینییەکی زۆر لە مەدرید دەکات، جود بێڵینگهام کە ئێستا بە باشترین یاریزانی مەدرید دادەندرێت، ساڵانە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەک شیرینی وەردەگرێت.

هۆکاری دووەم، ئێمباپێ لە تەمەنی 26 ساڵی نزیک دەبێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی ئێستای مەدریدە، تەنیا چاوی لە ئەستێرەی لاوی وەک بێڵینگهام، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامینی و ئێندریکی بەرازیلییە.

دەکرێ هۆکارێکی دیکەش بۆ ئەم بابەتەی ئێمباپێ زیاد بکرێت، ئێمباپێ پێشتر ریال مەدریدی رەتکردەوە و ئەمەش وێنەیەکی نەرێنی ئێمباپێ لە نێو ئەندامانی یانە مەدریدییەکە دروستکردووە. لۆس بلانکۆس ترسی لە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر هەیە، چونکە رەنگە کاریگەری لەسەر کەشی یانەکە و دۆخی ئابووری دروستبکات.

هاندەرانی ریال مەدرید خەون بە ئێمباپێیەوە دەبینن و پێیان وایە دەبێتە ئەستێرەی داهاتوویان، بەڵام ریال مەدرید تەنیا لە بازاڕەکەدا نییە، بەڵکو چەند یانەیەکی پرێمەرلیگیش چاویان بڕیوەتە کیلیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button