ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

دوو یانەی سعودیە بۆ لوکا مۆدریچ هاتوونەتە سەرهێڵ

یاریگا –

یانەکانی ئیتیحاد و ئەهلی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لوکا مۆدریچ، یاریزانی ریال مەدرید دەستپێکردووە.

هەردوو یانە سعودییەکە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی مۆدریچ دەدەن، رودی گالێتی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ روونیکردووەتەوە، لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، هەردوو یانەکە ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەخەنە سەر مێزی گواستنەوەکانی مەدرید، بەڵام پێشتر گفتوگۆ لەگەڵ ئەستێرە کڕواتییەکە دەکەن.

جود بێڵینگهام لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، ئێستا مۆدریچ هاوشێوەی وەرزی رابردوو بەشداری یارییەکان ناکات. لەم وەرزەدا لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان، تەنیا بەشداری لە 13 یاریدا کردووە.

جیا لە یانەکانی سعودیە، باس لە گرنگی پێدانی ئینتەر مەیامی بە تواناکانی خاوەنی باڵۆن دۆر دەکرێت.

خۆسێ ئانخێل سانچێز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ریال مەدرید پێشتر رایگەیاندبوو، تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێنەگەیشتووە و پێشبینی چوونە دەرەوەی لە بازاڕی زستانە ناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button