ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس گرێبەستی لوکاتێلی نوێدەکاتەوە

یاریگا –

مانوێل لۆکاتێلی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مانوێل لۆکاتێلی ئیتاڵی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستە نوێیەکەی لوکاتێلی لەگەڵ یوڤێنتوس، تا هاوینی ساڵی 2028 دەبێت، مووچەی ساڵانەی بەرزدەکرێتەوە بۆ 3.3 ملیۆن یۆرۆ و هەر ئەمڕۆ واژۆ لەسەر پەڕاوی گرێبەستەکە دەکات.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە لە هاوینی 2021، بەشێوەی خواستن لە ساسوۆلۆوە پەیوەندی بە خانمە پیرەکە کرد، یوڤێ لە هاوینی 2023 مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکەی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ کاراکرد و گرێبەستەکەی لە خواستنەوە گۆڕی بۆ گرێبەستی درێژخایەن.

مانوێلی تەمەن 25 ساڵان، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەیدا، سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی بەلاخی خۆیدا راکێشاوە، هەر بەو هۆکارە یوڤێنتوس لەپێناو پارێزگاریکردن لێی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆ کردووە.

لوکاتێلی بە درێسی یوڤێنتوس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 103 یاری کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە.

لوکاتێلی لەگەڵ یوڤێنتوس

بابەتی زیاتر

Back to top button