ئیسپانیا

بارسێلۆنا گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکێ بە پێویست دەزانێت

یاریگا –

دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە رووی دابەزینی ئاستی هێرشبەرەکانیان بە تایبەتی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی توشی گرفت بوو، ئێستا گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکێی بەڕازیلی لە وەرزی زستاندا بە گرنگ دەزانێت.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا شکستی خوارد و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی جارێکی تر نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات. ئەستێرە پۆڵەندییەکە کە وەرزی رابردوو باشترین گۆڵکاری بارسێلۆنا بوو، لە یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر شاختار نەیتوانی هیچ شتێکی تایبەت بکات تاوەکوو رێگری لە شکستی یانەکەی بکات.

لە راستیدا ئەستێرە پۆڵەندییەکە لە 6 یاری لەسەریەکدا نەیتوانیوە یەک گۆڵ بکات و ئەمەش خراپترین ژمارەی پێوانەییە کە لە 12 ساڵی رابردوودا بێ وێنە بووە. دوایین جار کە یاریزانەکە لە شەش یاری لەسەریەکدا نەیتوانیبێت گۆڵ تۆمار بکات لە مانگی شوباتی ساڵی 2012 بوو و لەو کاتەوە هەرگیز ئەوە rووی نەداوە.

لیڤا لەم وەرزەدا پێنج گۆڵی لە لالیگا تۆمارکردووە و تەنها گۆڵێکیش لە چامپیۆنزلیگ، بۆیە تیپی ئیدارەی وەرزشی بارسێلۆنا بە پێویستی دەزانێت ڤیتۆر رۆکی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بگوازێتەوە پێکهاتەکەی.

بەپێیراپۆرتێکی ئاس، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا لەم رۆژانەدا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک تاوەکوو گواستنەوەکە بە فەرمی بکات. رۆکێ لە هاوینی رابردوودا لە یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێیەوە پەیوەندی بە بارسا کرد، بەڵام کێشەی دارایی یانەکە بووە هۆی ئەوەی گواستنەوەکەی لە هاویندا ئەنجام نەدرێت. بیرۆکەی سەرەتایی ئەوەیە کە لە وەرزی زستاندا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، بەڵام یانەکە هێشتا کێشەی دارایی هەیە، خراپترین سیناریۆش گواستنەوەی رۆکێیە لە هاویندا.

ئاس لەدرێژەی بابەتەکەیدا نووسیویەتی:

ئاستی ئێستای لیڤاندۆڤسکی و هێرشبەرانی دیکەی بلاوگرانا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە تاوەکوو راهێنەرانی یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەبوونی رۆکی لە زستاندا بە ئیجباری و گرنگ بزانن. ماوەتەوە بزانین هەوڵەکانیان بەرهەمی دەبێت یان دەبێت چاوەڕێی هاوینی داهاتوو بکەین تاوەکوو رۆکی لە بارسا یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button