ئه‌مریکا

دیبالا: مۆرینیۆ خۆشەویستییەکی زۆری بۆ مێسی و ئەرجەنتین هەیە

یاریگا

پاوڵۆ دیبالا ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات، خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەریپورتوگاڵی یانەکەی خۆشەویستییەکی زۆری بۆ لیۆنێل مێسی هەروەها هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەیە.

یاریزانەکەی تانگۆ لەم دواییە پەیوەندییەکی نێوان خۆی و مۆرینیۆ ڕاهێنەری پورتوگالی یانەکەی ئاشکرادەکات. دوای ئەوەی توانیان ناسناوی مۆندیالی 2022 قەتەر ببەنەوە.

دیبالا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری TYC دەڵێت

کاتێک یاریی کۆتایی جامی جیهانی بەرامبەر فەرەنسا تەواو بوو، چوومە ژووری جلگۆڕین و مۆبایلەکەمدەرهێنا. بینیم 5 پەیوەندی بێ وەڵامم هەیە لەلایەن مۆ (مۆرینهۆ)ەوە. پێش ئەوەی پەیوەندی بە دایکمەوەبکەم پەیوەندیم بە مۆرینیۆوە کرد. دڵخۆش بوو چونکە ئەرجەنتینیەکانی خۆشدەوێت. هەمیشە شتەسەرسوڕهێنەرەکانم دەربارەی دی ماریا بۆ دەگێڕامەوە، هەروەها مێسیش. مۆرینیۆ مێسی خۆشدەوێت،سۆزێکی زۆری بۆ هەموو ئەرجەنتینییەکانیش هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button