ئینگڵته‌را

شەیتانە سوورەکان لە یاریزانێکی خولی پورتوگالی نزیک دەبنەوە

یانەی مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی یاریزان برۆنۆ فێرناندزی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە خستۆتە کار.

برۆنۆ فێرناندز ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات و یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی خولی پورتوگالی.

رۆژناموی ئاپۆلای پورتوگالی بڵاویکردەوە، مانجستەر یونایتد بەفەرمی پەیوەندی بە یانە پورتوگالیەکەوە کردووە.

جیا لە شەیتانە سوورەکان، یانەی ئی سی میلانی ئیتاڵی نیازی هەیە ئەو یاریزانە بۆخۆی بگوازێتەوە و نرخەکەشی ٨٦ ملیۆن پاوەندە.

لە ماوەی ٤٦ یاری ئەم وەرزەی خولی پورتوگالی، فێرناندز توانی ٢٧ گۆڵ تۆمار بکات و ١٥ گۆڵیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button