ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دوو خانمە یاریزانی بارسێلۆنا درێسەكانیان زۆرترین فرۆشیان هەبووە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد دوو خانمە یاریزانی بارسێلۆنا درێسەكانیان لە ریزبەندی پڕ فرۆشترین درێسی یانەكەن لەم وەرزەدا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت لە كۆی پڕ فرۆشترین 5 درێسی بارسێلۆنا دوو خانمە یاریزانی ئەو یانەیەن كە درێسەكانیان لە درێسی ئەستێرەكانی تیمی یەكەمی بارسا زیاتر فرۆشراوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوو خانمە یاریزانەكە بریتین لە ئەلێكسیا پۆتیاس و ئایتانا بۆنماتی كە درێسەكانیان لە ریزبەندی چوارەم و پێنجەم دێن لە ریزبەندی پڕ فڕۆشترین درێسەكان لە بارسێلۆنا.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە روو، لە پلەی یەكەم لیڤاندۆڤسكی و لە پلەی دووەم گاڤی و لە ریزبەندی سێیەم پێدری دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button