ئاسیاعێراقگرنگترین

کەریم بێنزێما و ئیتیحاد لە هەولێر شۆککران

یاریگا –

لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، قوە جەوییە لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری ئیتیحادی سعودی کرد.

لە یاری چووندا کە لە یاریگای جەوهەرەی جەدە بەڕێوەچوو، ئیتیحادی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی رۆشنی سعودی، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەی بردبووەوە.

لەم یارییەدا، قوە جەوییە ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و بە دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە و هیواکانی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتییەکە زیاد کرد.

قوە جەوییە گۆڵی یەکەمی بەر لە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم و لە خولەکی 44دا لەڕێگەی عەلی جاسم، کرد و شێواوی خستە نێو ریزەکانی ئیتیحاد.

لە گێمی دووەمدا، ئیتیحاد هەوڵی زۆری یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا، بەڵام قوە جەوییە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، توانی لە مەترسییەکانی کەریم بێنزێما و هاوڕێکانی کەم بکاتەوە.

لە خولەکی 52دا، موهەنەد عەبدولڕەحیم، گۆڵی دووەم لە دوای رستەیەکی جوانی هونەری لەلایەن ئیبراهیم بایش، گۆڵی دووەمی کرد و کارتەکانی نونۆ سانتۆ، راهێنەری ئیتیحادی بە تەواوی تێکدا.

بەم بردنەوەیە، قوە جەوییە لە پلەی دووەم مایەوە و خاڵەکانی بۆ 7 خاڵ بەرزکردەوە، ئیتیحادیش بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدا مایەوە.

نزیکەی 18 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکەی یاریگای فرانسۆ هەریری بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button