ئیسپانیا
پویۆڵ: دەمەوێت ڤینیسیوس ببینم و دوو قسەی بۆ بکەم
یاریگا-کارلێس پویۆڵ ئەفسانەی مێژوویی بارسێلۆنا باسی ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات و ئامۆژگارییەکی هەیە بۆی.
پێگەی رێلێڤۆ، پرسیاری ڤینیسیوسی لە پویۆڵ کرد و ئەویش لە وەڵامدا وتی
ڤینیسیوس یاریزانێکی گەورەیە. دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و لە هەموو یاریگایەک دەبێت رێزی لێبگیرێت. حەزدەکەم وەکو هاوپیشەیەکی پیشەگەر دوو قسەی لەگەڵ بکەم و بۆچوونی خۆمی پێ بڵێم. ئەگەر رەفتارەکانی بگۆڕێت زیاتر رێزی لێدەگیرێت و دەناسرێت.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەمیشە لە یاریگاکاندا دەبێتە کێشەی لەگەڵ ناوبژیوان و یاریزانانی تیمی بەرامبەر و هاندەران. ئەمەش وایکردووە کاتێکی زۆر لە یاریگادا بە توڕەبوون و گرژی بەسەر ببات.