ئه‌مریکائینگلتەرا

لویس دیاز پەیامێکی بۆ رفێنەرانی باوکی هەیە

لویس دیاز ئەستێرەی لیڤەرپوول، پەیامێکی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە باوکیان رفاندووە.

ماوەی هەفتەیەکە، باوکی دیاز لەلایەن گروپێکی چەپخوازی  یاخیی چەکدار رفێندراوە و هەوڵەکانی پۆلیس بۆ رزگارکردنی بێ هوودەبوون.

دیاز ئەمڕۆ گەڕایەوە یاریگاکان و لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا گۆڵی بەرامبەری یانەکەی تۆمارکرد لە کۆتا خولەکدا. دوای یارییەکە ئەستێرە کۆڵەمبییەکە لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

ئەمڕۆ وەکو یاریزانێک قسە ناکەم بەڵکو وەکو کوڕی لویس مانوێل دیاز(باوکی) قسەتان بۆ دەکەم. باوکم پیاوێکی ئیشکەری ماندوونەناسە، پایەکی خێزانەکەمانە و رفێندراوە. داوا لە گروپی رفێنەر دەکەم ئازادی بکەم. داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەم بەیەکەوە کاربکەن بۆ ئازادکردنی. هەموو چرکەیەک و هەموو خولەکێک زیاتر ئازار دەچێژین. دایکم براکانم و خۆشم بێ ئۆقرەین و ئازار دەچێژین، تەنها بە گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە  ئارامیمان بۆ دەگەڕێتەوە. لێتان دەپاڕێمەوە رزگاری بکەن و کۆتایی بەو ئازارە بهێنن.

سەرەتا، مانوێل و دایکی دیاز لە نزیک ماڵی خۆیان رفێنران، هەرچەندە هەرزوو دایکی ئازادکرا بەڵام تا ئێستا هەواڵی باوکی نیە و پۆلیسیش دەڵێت گروپە یاخییەکە لەنێو دارستانە چڕەکان خۆیان شاردووەتەوە و دۆزینەوەی ئاسان نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button