ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

ژمارەی دەنگەکانی 10 یەکەمەکەی باڵۆن دۆر

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەنجامی کۆتایی و ژمارەی دەنگەکانی 10 یەکەمەکەی باڵۆن دۆری راگەیاند.

ئەوە یەکلابووەوە لیۆنێل مێسی بۆ هەشتەم جار زۆرترین دەنگی هێنا و بووە پاڵەوانی باڵۆن دۆر، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت جیاوازییەکی گەورە لە نێوان مێسی و ئێرلینگ هالاندی خاوەنی پلەی دووهەم دا هەیە.

ساڵانێکی زۆرە ئەو جیاوازییە زۆرە لە نێوان پلەی یەکەم و دووهەمدا نەبووە و مێسی 105 خاڵ زیاتری کۆکردووەتەوە لە هالاند. هەروەها جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان سێ پلەکەی یەکەم و پلەکانی دیکەدا.

ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە

  1. لیۆنێل مێسی 462 خاڵ
  2. ئێرلینگ هالاند 357 خاڵ
  3. کیلیان ئێمباپێ 270 خاڵ
  4. کێڤن دی بروین 100 خاڵ
  5. رۆدری 57 خاڵ
  6. ڤینیسیوس 49 خاڵ
  7. جولیان ئەلڤارێز 28 خاڵ
  8. ڤیکتۆر ئۆزیمن 24 خاڵ
  9. بێرناردۆ سیلڤا 20 خاڵ
  10. لوکا مۆدریچ 19 خاڵ

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button