ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

لیۆنێل مێسی بەشداری مۆندیالی داهاتوو دەکات؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی باس لە ئەگەری بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 دەکات.

دووشەممەی رابردوو، ئەفسانەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، هەشتەم باڵۆن دۆری لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەدەستهێنا، تاکە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا هەشت جار ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە.

بۆ ئەو مەبەستە گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە ئەنجامداوە، لیۆ بۆ یەکەمجار کۆمەڵێک نهێنی نەبیستراو ئاشکرا دەکات، کە بڕیارە بەم زووانە چاوپێکەوتنەکە بڵاوبکرێتەوە.

یەکێک لەو لێدوانانەی مێسی کە پێشوەختە بڵاوکراوەتەوە، باس لە بەشداریکردن لە جامی جیهانی 2026 دەکات و دەڵێت:

جامی جیهانی 2026؟ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەمەنەی لەو کاتەدا دەمبێت قورسە بتوانم بەشداری بکەم، بەڵام با بزانین چی روودەدات

مێسی بە یەکجاری بەشداریکردن لە مۆندیالی داهاتوو رەتناکاتەوە، بەڵکو چاوەڕوانی ئەگەرەکان دەکات، هیوایەکی بە هاندەرانی بەخشیووە و چاوی لەوەیە بتوانێت لە مۆندیالی داهاتووش نمایشی خۆی بکات.

جامی جیهانی داهاتوو لە هاوینی 2026 لە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، بۆ یەکەمجار لە مێژووی جامەکە 48 هەڵبژاردە بەشداری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button