عێراقگرنگترین

یارییەکی خولی عێراق لە خولەکی 9 کۆتایی هات

یاریگا

لە یاریی گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق روداوێکی سەیر و سەرنجڕاکێش دروستبوو.

یانەی مینا کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە گەڕی سێیەمی خولەکە میوانداری یانەی شوڕتەی کرد، بەڵام ئەوە جێگەی سەرسوڕمان بوو، هەر لە سەرەتای یارییەکە ئەو یانەیە بە 7 یاریزان دەستی پێکرد.

دوای تێپەڕبوونی 9 خولەک بەسەر یارییەکە، یاریزانێکی مینا تووشی پێکان بوو و نەیتوانی لە یارییەکە بەردەوام بێت. بەهۆی نەبوونی یاریزان لەسەر کورسی یەدەک، هیچ یاریزانێکی دیکە نەبوو شوێنی ئەو یاریزانە بگرێتەوە.

بە گوێرەی یاساکانی تۆپی پێ، هەر تیپێک لە کاتی یاریی لە حەوت یاریزان کەمتر لەناو یاریگا بێت، ئەوا تیپی بەرامبەر بە براوە دادەندرێت.

بەم شێوەیەش یانەی مینا دوای مانەوەی شەش یاریزانی لە یاریگا، یارییەکە لە بەرژەوەندی شوڕتە بە ئەنجامی 3-0 هەر لە خولەکی 9 کۆتایی پێهێندرا.

پێش یارییەکە کارگێری یانەی مینا، داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق کرد بەهۆی نەبوونی یاریزانی پێویست، یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە و ئەوانیش بڕیاریاندا بە حەوت یاریزان بەشداری یارییەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button