ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی چوامینی ئاشکراکرا

یاریگا –

پاش تووشبوونی بە پێکانێکی سەخت، ماوەی دوورکەوتنەوەی ئۆرێلیەن چوامینی ئاشکراکرا.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی تەواوەتی، دەرکەوتووە چوامینی پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بەڵام بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بۆ ماوەی مانگ و نیوێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە یاری کلاسیکۆی جیهان، تووشی شکانی پەنجەی پێی بوو، کە یارییەکەیان بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

لە سەرەتادا وا بڵاوکرایەوە، کە پێکانەکەی چوامینی بەهۆی گاڤی بووە، بەڵام یاریزانە فەڕەنسییەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس، ئەو دەنگۆیەی بەدرۆخستەوە، رایگەیاند کە هەر لە گێمی یەکەم تووشی پێکان بووە و خەتا لە گاڤی نەبووە.

هەر بەو هۆکارە، یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە لە نزیکەی 10 یاری داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت، لەو ماوەیەدا ئێدواردۆ کاماڤینگای هاونیشتیمانی، وەک شوێنگرەوەی یاری دەکات.

پێکانی چوامینی هاندەرانی ریال مەدرید و کارلۆ ئانچێلۆتیشی نیگەرانکردووە، بەوپێیەی یاریزانەکە چەکێکی سەرەکی تیپەکەیە، لەم وەرزە لەهەر یارییەک بەشداری کردبێت یانەکەی تووشی شکست نەبووە.

کەڵەشێرە بەتواناکە لەم وەرزە 12 یاری بە درێسی ریال مەدرید کردووە، 11 یارییان بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button