ئاسیاگرنگترین

بۆچی رۆناڵدۆ داوای گۆڕینی ناوبژیوانی کرد؟

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسڕی سعودی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئیتیفاق، بە شێوەیەک تووڕە بوو لە ناوبژیوانی یارییەکە کە داوای گۆڕانکاری کرد.

یانەی نەسڕ لە قۆناغی شازدەی جامی شای سعودیە لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی ئیتیفاقی کرد، لەو یارییە یاریزانانی نەسڕ  توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن، بەڵام ڤار دروستی گۆڵەکەی ڕەتکردەوە، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگالی ئەو یانەیە.

لەو یارییە تالیسکا یاریزانی نەسڕ توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانانی ڤار تووشی هەڵەیەکی گەورەبوون و گۆڵەکەیان ڕەتکردەوە.

لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ بەرگریکاری یانەی ئیتیفاق لەناو هێڵی ئۆفسایدان، بەڵام ئەوەی بە دیاری ڕوونە دەستی یاریزانی یانەی ئیتیفاق لەناو ئۆفسایدایە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ کاریگەری لەسەر تۆپەکە هەروەها لەناو ئۆفساید نەبووە.

سەرەڕای گەڕانەوە بۆ ژووری ڤار بەڵام ناوبژیوانانی ڤاریش تووشی هەڵەبوون و ئەم دیمەنەیان بە ئۆفساید هەژمار کرد و گۆڵەکەی تالیسکا ڕەتکرایەوە.

دوای ڕەتکردنەوەی گۆڵەکەیان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە جۆرێک تووڕە بوو کە داوای کرد ناوبژیوانی یارییەکە گۆڕانکاری پێبکرێت و ناوبژیوانێکی دیکە بێت یارییەکە بەڕێوەببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button