فه‌ره‌نساگرنگترین

راهێنەری فەرەنسا: رۆناڵدۆ و یاریزانێکی دیکە لە مێسی باشترن

یاریگا –

رەنگە بەلای دیدیێ دیشان، راهێنەری فەرەنسا، لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی نەبێت.

یاریزانی ئەرجەنتین و ئینتەر مەیامی، هەشتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە و لە مەراسیمێکدا لە پاریس لە بەردەم ئەستێرەکانی دیکە، تۆپە ئاڵتونییەکەی وەرگرت.

دیبەیتێکی زۆر لەسەر دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ هەیە، هەرچەندە بەشێکی زۆر پێیان وایە، بردنەوەی جامی جیهانی، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ لیۆ مێسی و سیڤییەکەی بەهێز کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەیتوانی ناوی بچێتە لیستی باشترین 30 یاریزانی جیهان.

دیشان پێی وایە مێسی باشترینی مێژوو نییە و دەڵێ، پێویستە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کیلیان ئێمباپێش وەک باشترینی مێژوو بهێندرێت.

لە پەراوێزی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر، دیشان بەمشێوەیە قسەی بۆ ESPN Deportes کرد

ئەرجەنتینییەکان دەڵێن، مێسی باشترینی مێژووە، بەڵێ مێسی یەکێکە لە باشترینەکان، بەڵام ئەستەمە بتوانین بڵێین مێسی لە پێشەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کیلیان ئێمباپێیەوە بێت، کێ گەنجترە؟

مێسی توانی بەسەر هالاند و ئێمباپێ سەرکەوت، هەرچەندە لە وەرزی رابردوودا، ئەستێرە نەرویجییەکە 52 گۆڵ کرد و سێ نازناویشی بەدەستهێنا، لە لایەکی دیکەشەوە، ئێمباپێ 55 گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد، بەڵام لە پلەی سێیەمدا هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button