خوله‌کانی دیکە

راهێنەری پۆرتوگال: کریستیانۆ برسی نازناوی زیاترە

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت، هەرچەندە کریستیانۆ هەموو خەڵاتە تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکانی تۆپی پێی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا برسی سەرکەوتنە.

راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێی وایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر و باشتر لە هەموو یاریزانێکی تۆپی پێ سەلماندویەتی کە تەمەن تەنها ژمارەیەکە.

CR7 لەم رۆژانەدا لە تەمەنی 38 ساڵیدا رۆژانی خۆش لە سعودیە بەسەر دەبات و پێدەچێت گواستنەوەی بۆ نەسر بڕیارێکی دروست بووبێت کە داویەتی. رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری یانەی پۆرتوگال ئەم قسەیەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، زۆر دڵخۆشە بە ئامادەبوونی یاریزانێکی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تیپەکەیدا.

مارتینێز لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی RTP ی پورتوگالی رایگەیاند:

رۆناڵدۆ باری تەندروستی باشە. ئەمساڵ لە هەموو یاریزانێکی تر زیاتر گۆڵی تۆمار کردووە، سەیری ئەم ئامارە بکەن، 43 گۆڵ لە 46 یاریدا، واو ئەوە سەرسوڕهێنەرە. ،من چێژ لە ئەتەکێتی کارکردن و پابەندبوونی کریستیانۆ و شێوازی یاری کردنی وەردەگرم. رۆناڵدۆ لە تەمەنی 38 ساڵیدا ئەوەندە باش دەردەکەوێت کە نیشانمان دەدا تەمەن تەنها ژمارەیە. هەرچەندە هەموو خەڵاتەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا تینوێ سەرکەوتن و تۆمار کردنی رێکۆردی ترە.

راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال سەبارەت بە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی نەسر لە سعودیە گوتی:

کریستیانۆ دڵخۆشە و پێی وایە بەشدارە لە پرۆژەیەکی گەورەی کەسی کە بەرپرسیارێتییەکی بەرچاوی هەیە بەرامبەری، بەپێی ئەوەی لە کریستیانۆ دەیبینم ئەم بڕیارە زۆر باش بووە بۆی.

سەرەڕای ستایشەکانی بۆ رۆناڵدۆ، مارتینێز دەڵێت:

نابێت هەڵبژاردەی پورتوگال لەوەیکە یەک یان دوو یاریزان گۆڵ تۆمار بکەن، رابێت. زۆر گرنگە هەڵبژاردەی پۆرتوگال چەند یاریزانێکی هەبێت کە هەموو ساتێک گۆڵ تۆمار بکەن. ئێمە بەو شێوازەی خۆمان کە یاری تۆپی پی دەکەین بەرەوپێش دەچین و بەبێ ئەوەی تەنها پشت بە یەک یاریزان ببەستین.

دوای 8 سەرکەوتن لە 8 یاریدا، پورتوگال وەک پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا. کریستیانۆش، لە کۆی 32 گۆڵی تیپەکەی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024, توانیویەتی 9 گۆڵی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button