ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە

یاریگا

خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا، دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئینتەرمیلان پەیامێکی توندی لە دژی بەرپرسانی سێریائەی ئیتاڵیا بڵاو کردەوە.

ئینتەرمیلان و ڕۆما لە گەڕی دەیەمی سێریای ئیتاڵیا لە یاریگەی جۆزێپی میاتزا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لە کۆتاییدا ڕۆما بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی دۆڕاند.

دوای یارییەکە خۆزێ مۆرینیو ڕاهێنەری گورگەکان پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە و هێرشی کردە سەربەرپرسانی سێریائەی و هەروەها خودی ناوبژیوانی یارییەکە.

وا دیار بوو ناوبژیوان پێشتر ئەو یاریزانانەی دیاری کردبوو کە سزایان بدات، دوو بەرگریکار و دووناوڕاستمان بونە ئامانج. کارتە زەردەکانی مارێسکا ئامانج بوون. کاتێک لە خولەکەکانی سەرەتادامانچینی کارتی زەردی وەرگرت، تێگەیشتم شتەکان چۆنە. یاریزانەکانم زۆر هەوڵیاندا لەگەڵ هەموو رێگریەکان، بەڵام لەبەرامبەردا بینیمان چۆن بێ رێزیان بەرامبەر کرا. کاردانەوەکانی بەرامبەر ئیندیکا ومانچینی هەموو ئەمانە دەسەلمێنێت. تیپەکەمان بەهۆی پێکانەوە کێشەیەکی زۆری هەیە، بەڵام شاهیدی بێڕێزییەکی دیکە بووین بە یاریزانەکانم. بێڕێزیکردن لەلایەن بەرپرسانی خولی ئیتاڵیا. پلاندانان بۆ یارییەکان دیارییەکی نایابی بۆ هێناین. ئینتەر سێشەممە یاریی کرد و ئێمەش پێنجشەممە یاریمان کرد. بۆچی ئەم یارییە ڕۆژی دووشەممە ئەنجام نەدرا کە هەفتەی داهاتوو ساڵنامەکە بەتاڵە؟ بەڕاستی دڵتەنگم بۆ یاریزانەکانم. ئەوان شایەنی ڕێزی زیاترن، ئەو ڕێزەی کە دەدرێت بە هەندێک تیپ نەک بە ئێمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button