ئیسپانیا

ریال مەدرید و بێڵینگهام گاڵتە بە بارسێلۆنا دەکەن

یاریگا –

پەڕەی فەرمی ریال مەدرید لە تویتەر توانج لە بارسێلۆنا دەدات بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی جود بێلینگهام دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

شەڕی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا رکابەری کۆنی نێوان بیتڵز و رۆلینگ ستۆنی زیندوو کردەوە. بیتڵز لە ساڵی1969 کۆتایی بە هەممو چالاکییەکانی هێنا، بەڵام تا ئێستا لەلایەن زۆر کەسەوە بە گەورەترین گروپی رۆک و رۆڵ لە هەموو سەردەمێکدا دادەنرێت.

رۆلینگ ستۆن کە دوێنێ لە کلاسیکۆدا لۆگۆکەیان لەسەر درێسی بارسێلۆنا بینرا سپۆنسەری ئەو یانەیەیان کرد و ئەندامەکانیشیان لە یاریگای مۆنتجویک ئامادەبوون و دواجار بە خەمباری یاریگایان بەجێهێشت.

شکستەکەی دوێنێی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مەدرید وایکرد یانە مەدریدەکە گاڵتە بە بارسێلۆنا بکات بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەکی بێڵینگهام کە لەسەری نووسیبوویی:

“بیتڵز هەمیشە خۆشەویستترین تیپی ئێمە بوونە”.

هەروەها دوێنێ جود بێلینگهام کاردانەوەی هاوشێوەی نیشان دابوو. دوای ئەوەی بەرامبەر بارسێلۆنا توانیی دوو گۆڵ تۆمار بکات، لە تویتێکدا وێنەیەکی بەرگی ئەلبوومی (Abbey Road) بیتڵزی بڵاوکردەوە. لەم وێنەیەدا لەبری ئەو کەسانەی لەسەر بەرگی ئەسڵی (جۆن لێنۆن، ڕینگۆ ستار، جۆرج هاریسۆن و پۆڵ مەکارتنی)، فیدی ڤاڵڤێردی، جود بێلینگهام، ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئۆرلین شوامینی دانراون.

وێنەی فەرمی ئەلبومی Abbey Road

بابەتی زیاتر

Back to top button