ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

كێ گۆڵپارێزی یەكەمی ئەڵمانیا دەبێت؟

یاریگا –

مانوێل نۆیەر، كاپتن و گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەوەی ئاشكرا كرد كە بووەتە گۆڵپارێزی یەدەگی ئەڵمانیا و ركابەریەكەی لە بەرژەوەندی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لەدەستداوە.

لە دوای دابڕانێكی زۆر بەهۆی پێكانەوە مانوێل نۆیەر لە یاری راردووی بایرن میونشن گەڕایەوە پێكهاتەی سەرەكی و توانی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت نۆیەر ووتی: من بە ئەرێنی شتەكان دەبینم، گۆڵپارێزی گەورەمان هەیە، هەموومان بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە چاوەڕێی بەشداریكردن لە یۆرۆی 2024 دەكەین.

لە درێژەی قسەكانیدا گۆڵپارێزەكەی مانشافت دانی بەوەدا نا كە تێر شتیگن گۆڵپارێزی ژمارە یەكی ئێستایە بۆ ئەڵمانیا، لە دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی شكانی قاچیەوە لە یاریگاكان دابڕا.

گۆڵپارێزەكەی بایرن ئاشکرایکرد کە لە چەند کاتژمێری رابردوودا پەیوەندی لەگەڵ جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەبووە و دەڵێت: ئەمڕۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستم، هەر بۆیەش زۆر ئاسوودە بووم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button