ئینگلتەراگرنگترین

گارێس بەیڵ باسی پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ دەکات

یاریگا –

گارێس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی تۆتتنهام، ئاوێکی ساردی بەو دەنگۆیانەدا کرد، کە باسیان لە نزیکبوونی لە ئارسیناڵ دەکرد.

بەیڵ بەشداری لە زنجیرەی کۆمیدی (A League Of Their Own) کرد، رۆمێش رانگاتان پێشکەشکاری بەرنامەکەیە و هاندەرێکی سەرشێتی ئارسیناڵە، لە بەرنامەکەدا بە بەیڵ گووت، راستە میکێل ئارتێتا جارێکیان هەوڵی گواستنەوەی تۆی بۆ گەنەرز داوە؟ بەیڵ گوتی

نەخێر، بە هیچ شێوەیەکە، ئەمە مەحاڵە

بەیڵ لە ساڵانی نێوان 2007 تاوەکو 2013 یاری بۆ تۆتنهام کرد، لە وەرزی 2020/21 بە خواستن گەڕایەوە سپێرز. لە کۆی گشتیدا، بەیڵ 236 یاری لەگەڵ تۆتنهام کردووە و 71 گۆڵ و 58 ئەسیستی هەبوو.

یاریزانی پێشووی وەیڵزی، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، وازهێنانی لە یاری راگەیاند، ئەمەش دوای کاپتنایەتی کردنی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

ئێستا بەیڵ خەریکی کاروانێکی نوێی وەرزشییە و بووەتە یاریزانی گۆڵف.

بابەتی زیاتر

Back to top button