ئه‌ڵمانیا

نۆیەر دوای 351 رۆژ دەگەڕێتەوە

یاریگا

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، دوای نزیکەی ساڵێک دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

گۆڵپارێزەکەی یانە باڤارییەکە لە ناوەڕاستی وەرزی ڕابردووەوە بەهۆی پێکانەکەی لە یاری خلیسکێنەدا، ئەویش بەهۆی کەمتەرخەمی خۆیەوە هەوڵی گەڕانەوەی بۆ یاریگا دەدات و لەم ماوەیەشدا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە داهاتووی، لە بایرن میونشن و  هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دروست بووە.

نۆیەر نزیکەی مانگێکە دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە، بەڵام تیمی پزیشکی یانەکەی لەو ماوەیە نەیویست پەلە لە گەڕانەوەی بکات.

فلۆریان پلێتنبێرگ لە سکای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، مانوێل نۆیەر کە دوایینجار 331 ڕۆژ لەمەوبەر لە یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و کۆستاریکا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر یاریکرد، دواجار لە یاری ڕۆژی شەممە نێوان بایرن میونشن و دارمشتات لە خولی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە.

دوایینجار نۆیەر وەرزی رابردوو بەرامبەر شاڵکە یاریکرد، لەو کاتەوە 351 ڕۆژ تێپەڕیوە و ئەو گۆڵپارێزە بەشداری هیچ یارییەکی بۆندزلیگای نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button