چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

گۆڵکارێکی مەکسیکی ئەوروپای سەرسامکردووە

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، فاینۆرد لە یاریگای خۆی رووبەڕووی لازیۆ بووەوە، یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

ئەوەی زیاتر جێگای سەرنج بوو، ئاستی سانتیاگۆ خیمینێزی مەکسیکی بوو، کە توانی دوو گۆڵی یارییەکە بۆ فاینۆرد بکات.

هاوکات هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵانییەکە، شەوی رابردوو یەکەم جاربوو بەشداری یارییەکی چامپیۆنزلیگ بکات. بەڵام بەخێرایی بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرینەی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا.

گۆڵکارە مەکسیکییەکە بەدرێژایی ئەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردووە، تەنیا لە 9 یاری ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندیدا 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

بەشێوەیەکی گشتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 11 یاریدا و لەکۆی 851 خولەک یاریکردن، بەشداری لە کردنی 18 گۆڵ کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و 3 ئەسیستە.

سانتیاگۆ لە هاوینی 2022 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە کروز ئازولی مەکسیکییەوە گواسترایەوە بۆ فاینورد، لە کاروانی وەرزشیدا بە درێسی یانەکان 216 یاری کردووە، 81 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵیشی درووستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی مەکسیکیش 22 یاری کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button