ئەرشیڤ

رۆناڵدۆ: مێسی شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆرە

یاریگا –

رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا، پێی وایە خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بێ گومان مافی لیۆنێل مێسیە.

بەدەست هێنانی مۆندیالی قەتەری 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وایکرد لەچەندین مانگ لەمەوبەرەوە زۆرێک مێسییان پێ شایەنی براوەی ئەم خەڵاتە بێت. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ سێ پاڵێوراوی سەرەکی باڵۆن دۆری 2023ن. هاوکات هەریەکێک لەو دوو یاریزانەش هاندەریان هەیە کە پێیان وایە دەبێت ئەو خەڵاتە بۆ ئەوان بێت.

بەڵام رۆناڵدۆی بەڕازیلی کە پێشتر بە هەردوو درێسی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی یاری کردووە و رکابەری سەرەکی ئەرجەنتین و مێسی بوو لە هەڵبژاردەی بەڕازیل، پێی وایە ئەم خەڵاتە دەبێ پێشکەشی مێسی بکرێت.

ئەفسانەبەڕازیلیەکە لەمبارەیەوە لە چاوپێکەوتنێک دا دەڵێت:

خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵ دەبێت بۆ لیۆنێل مێسی بێت و هیچ گومانێکی تێدا نییە. ئەوەی مێسی لە مۆندیالدا کردی نائاسایی بوو. ئەو ئەو کارەی بیرخستمەوە کە پێلێ و مارادۆنا پێشووتر کردوویانە.

هاندەرانی هالاندیش پێیان وایە کە ئەستێرەکەیان پێویستە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت کە بووە هۆی یارمەتیدانی مانچێستەر سیتی بۆ بەدەستهێنانی سێ نازناوی پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ، هەروەها ئێمباپێ بەهۆی ئەوەیکە جارێکیتر گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیال و تۆمارکردنی هاتریک لەم یارییەدا پاڵێوراوێکی تری ئەم خەڵاتەیە. بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە مێسی دووپاتیان کردۆتەوە کە خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمسالیش بۆ ئەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button