ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە درەوشاندنەوە و پێشكەشكردنی ئاستی بەرز لەگەڵ یانە نوێیەكەی.

شەوی رابردوو سپۆرتینگ براگا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی مەدرید لە لایەن رۆدریگۆ لە خولەكی 16 و بێڵینگهام لە خولەكی 61 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی براگاش فێرناندێس لە خولەكی 63 تۆماریكرد.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بە درێسی ریال مەدریدەوە لە 12 یاری سەرەتایی خۆیدا بێڵینگهام 11 گۆڵیكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەستێرە ئینگلیزیەكە بە 33 یاری بە درێسی یانەكەی پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە توانی بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە.

هەروەها بێڵینگهام دووەم یاریزانی مێژووی ریال مەدریدە لە دوای كریستیان كاریمبۆ بێڵینگهام لە سێ یاری سەرەتایی خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا گۆڵ بۆ ریال مەدرید بكات.

ئاهەنگگێڕانی جود بێڵینگهام دوای گۆڵەكەی بەرامبەر براگا

مەدرید لە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ و ناپۆلیش بە شەش خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button