ئیسپانیا

تۆرێس: رەنگە بە شاختار بدۆڕێنین، بەڵام لە ریال مەدرید دەبەینەوە!

یاریگا –

فێران تۆرێس، هێرشبەری یانەی بارسیلۆنا، پێی وایە تەنانەت شکستیان لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر شاختار ناتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر پاڵنەرەکانی بارسێلۆنا بۆ بردنەوە لە ئێل کلاسیکۆ دروست بکات.

سبەی شەو لە هەفتەی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری شاختار دەکات. دوای بردنەوەیان بەرامبەر بلباو لە لالیگا، بارسا بە وزەیەکی زۆرەوە دێتە ناو یاریگا هەرچەندە ژمارەی یاریزانە پێککراوەکانی زۆرە.

فێران تۆرێس لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەم یارییەدا رایگەیاند:

بارسا یانەیەکە هەمیشە پابەندە بە بردنەوە و پێشکەشکردنی یارییەکی باش. ئەمە یارییەکی گرنگ و کێبڕکێیەکی تایبەتە. دەبێت سێ خاڵ بەدەست بهێنین، ئەمەش پاڵنەرێکی گەورە دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید.

لەدرێژەی قسەکانیدا گووتی:

بێگومان ناتوانیت بیر لە یارییەکانی داهاتوو بکەیتەوە، بەڵام هەمیشە یاری داهاتوو گرنگترە. دەبێت لە شاختار ببەینەوە بۆ ئەوەی قۆناغەکە بە سێ بردنەوە کۆتایی پێبهێنین.

سەبارەت بە کاریگەری بردنەوەی یاری سبەی لەسەر یاری کلاسیکۆ گوتی:

دڵنیام سبەی سەردەکەوین، بەڵام ئەگەر نەگەینە ئەنجام، هیچ شتێکی تایبەت روو نادات. “ئێل کلاسیکۆ یارییەکی تایبەتە و ئێمە سەردەکەوین”.

فێران سەبارەت بە دۆخی پێدری و گەڕانەوەی دەڵێت:

ئەو هاوڕێی باشی منە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە پێکانە و ئێستا تەندروستی لە هەموو شتێک گرنگترە”. نامانهەوێت پێدری توشی مەترسی بکەین، بەڵام بەم زووانە دەگەڕێتەوە”.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button