ئیسپانیاگرنگترین

مارک گیوو چۆن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد؟

یاریگا –

مارک گیوو، میر منداڵێکی تەمەن حەڤدە ساڵان و گەشەیەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە، شەوی یەکشەممە لە یەکەم یاریدا مێژووی تۆمارکرد. ئێستا نازناوی ئێرلینگ هالاندی بارسێلۆنایان لێیناوە.

کەم کەس هەیە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا لە ئیسیدر خێل دڵخۆشتر بێت. ئیسیدر خێل چاودێر و دۆزەرەوەی بەهرەمەندە نەناسراوەکانی یانەی بارسێلۆنایە لە ناوچەی ئێل مارسمێ و ڤالێس لە کەتەلۆنیا. ئیسیدر خێل لە راستیدا کارمەندی یانەکەیە و راپۆرت لەسەر ئەو منداڵانە دەدات کە رەنگە بچنە ریزی بنەڕەتی بارسێلۆنا.

ئەو راهێنەرە بوو کە ئامۆژگاری بارسێلۆنای کرد بۆ گواستنەوەی لامین یامال هەروەها مارک گیوو. یەکەمیان لە ئێستاوە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانییە و تەمەنی تەنها 16 ساڵە، دووەمیان دوای 23 چرکە لە یارییەکەی بەرامبەر بلباو گۆڵی تۆمارکرد و یەکەم یاری خۆی لە تیمی یەکەمی بارسێلۆنا ئەنجامدا.

لە ساڵی 2013 ئیسیدر خێڵ پەیوەندییەکی لە یەکێک لە براکانی دی هارۆوە پێگەیشت کە رێکخەری قوتابخانەی تۆپی پێی “پێنیا بارسێلۆنیستا دی سانت سێلۆنی” بوو. داوایان لێکرد سەردانی کوڕێکی حەوت ساڵان بکات کە باڵای لە تەمەنی ئاسایی خۆی بەرزترە و لە یارییەکانی تۆپی پێی 7 کەسیدا لە هەمووان دەباتەوە.

خێڵ چووە لای منداڵەکە و هیچ گومانی لە بەهرەکەی نەبوو. یەکسەر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و پێشنیاری کرد کە تاقیکردنەوەی تەکنیکی بۆ بکەن. گیوو لە تاقیکردنەوەکە دەرچوو و چووە ناو ئەکادیمیای لاماسیاوە.

مارک گیوو و چاڤی هێرناندێز لە ساڵی 2016

 

دوای زیاتر لە 10 ساڵ مانەوە لە لاماسیا، مارک گیوو کە تەمەنی 17 ساڵ و 291 رۆژیدا، هەنگاوی ناوە ناو یاریگای مۆنجۆیک بۆ ئەوەی یەکەم یاری خۆی لە تیپی یەکەمدا لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجام بدات و مێژوو تۆمار بکات. دوای 23 چرکە دوای هاتنی بۆ ناو یاریگا، بە یەکەم تۆپ کە بۆی هات، لە ئونای سیمیۆنی بردەوە و ئەو سێ خاڵەی بە بارسێلۆنا بەخشی کە هەفتەیەک پێش ئیل کلاسیکۆ یانەکەی لە ریال مەدریدی پێشەنگ لالیگا نزیک بکاتەوە.

مارک گیوو بە باڵای 1.87 مەتر، ئێستا نازناوی “هالاند”ی لێنراوە. هێرشبەرێک کە ئەکادیمیای لاماسیا بارسێلۆنابەرهەمی هێناوە. ئەو هێرشبەرانەی لە لاماسیا دێنە دەرەوە بەزۆری دریبلەری لێهاتوون، وەک لامین یامال یان دیلۆفیۆ، یان یاریزانانی وەک سێرجیۆ گارسیا یان بۆجان کرکیچ و لیونێل مێسی، خێرا و داهێنەر و توانای گۆڵکردنیان هەیە.

دۆزەرەوەی گیوو دەڵێت:

گیوو هێرشبەرێکی ژمارە 9یە و لە کۆنترۆڵکردنی تۆپە بەرزەکاندا سەرکەوتووە. هێرشبەرێکی ماندوونەناسە و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بەرگریکارانی بەرامبەر بخاتە ژێر فشارەوە، هەمیشە لەلایەن راهێنەرەکانیەوە ستایشی دەکرێت – بە شێوەیەکی سەرەکی مارک سێرا و ئۆسکار لۆپێز.

مارک تا هاوینی 2025 لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتنی هەیە بە مووچەیەک کە بەپێی رۆژنامەی SPORT ساڵانە 60 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، کە لە هەر وەرزێکدا نزیکەی 30 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button