ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێكی ریال مەدرید تووشی پێكان بوو

یاریگا –

دانی سێبایۆس، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات پێش چەند رۆژێك لە كلاسیكۆ تووشی پێكان بوو.

وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەی لالیگای ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی زە ئاتلێتیك سێبایۆس لە ماسولكەی قاچی راستیدا تووشی پێكان بووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە، بەهۆی ئەو پێكانەوە سێبایۆس 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، ناتوانیت بەشداری لە سێ یاری داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر یانەكانی سێڤییا، سپۆرتینگ براگا و بارسێلۆنا بكات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری 5ی مانگی داهاتوودا سێبایۆس بگەڕێتەوە یاریگاكان لە یاری بەرامبەر رایۆ ڤایكانۆ.

یانە شاهانەكە لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button