خوله‌کانی دیکە

بەفەرمی یاری نێوان سوید و بەلجیکا دووبارە ناکرێتەوە

یاریگا –

بەفەرمی یەکێیتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، یاریەکەی نێوان سوید و بەلجیکا دووبارە ناکرێتەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەڵبژاردەی بەلجیکا لە یاریگای رۆی باودین میوانداری هەڵبژاردەی سویدی کرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆهەر لایەک کۆتایی هات. بەڵام بەهۆی کوژرانی دوو هاندەری سویدی لە دەرەوەی یاریگا یارییەکە وەستێندرا.

یاریزانانی هەڵبژاردەی سوید دوای بیستینی هەواڵەکە بڕیاراریاندا نەگەڕێنەوە یاریگا و یارییەکە تەواو نەکەن، هەر بۆیە ناوبژیوان بریاری دواخستنی یارییەکەی دا.

بەپەلە: یارییەکەی بەلجیکا و سوید راوەستا

کەمێک لەمەوبەر بەشێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پیی ئەوروپا رایگەیاند، یارییەکە دووبارە ناکرێتەوە، ئەنجامی گێمی یەکەم، کە 1-1 بوو بە ئەنجامی کۆتایی یارییەکە هەژماردەکرێت و هەر هەڵبژاردەیەک خاڵێکی پێدەدرێت.

یۆفا ئاماژەی بەوەیشکردووە، ئەنجامی یارییەکە کاریگەری لەسەر ریزبەندی کۆمەڵەکە نابێت، بەلجیکا و نەمسا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ سەرکەوتنیان بۆ جامی یۆرۆ مسۆگەرکردووە. سویدیش خاوەنی تەنیا 6 خاڵە، هیوای نەماوە بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە.

جیا لەوە یەکێتییەکە رایگەیاندووە، بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئیسرائیل، هیچ یارییەکی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەو وڵاتە ئەنجام نادرێت تا ئەوکاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button