ئیسپانیا

ئەلێکس سۆنگ: لە بارسێلۆنا پێیانوتم زۆر یاری ناکەیت، منیش گووتم گرنگە ببم بە ملیۆنێر

یاریگا

ئەلێکس سۆنگ ناوەڕاستکاری کامیرۆنی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆر کەس بە یەکێک لە خراپترین کڕینەکانی مێژووی بارسێلۆنا ناوی دەبەن.

ئەم یاریزانە تەمەن 36 ساڵە کامیرۆنییە کە ئێستا لە خولی جیبۆتی یاری دەکات، لە ساڵی 2012 لە سەردەمی ساندرۆ ڕوسیل پەیوەندی بە یانەی بارسا کرد. لە ماوەی چوار ساڵی کە لەو یانەیە بوو، سۆنگ دووجار بە خواستن گواسترایەوە یانەکانی دیکە و بە گشتی 65 یاری بۆ تیپی یەکەم ئەنجامدا. ئەو یاریزانە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بارسا نیوز دەڵێت

کاتێک بارسێلۆنا لە ساڵی 2012 ئۆفەرێکی پێشکەش کردم و ژمارەکەیم بینی، درێغیم نەکرد. پێیانوتم تۆ زۆر یاری ناکەیت، منیش لە دڵی خۆمدا گوتم گرنگ ئەوەیە دەبم بە ملیۆنێر. گرنگە ژن و منداڵەکانم بە باشی بژین. لە بارسێلۆنا یاریزانی نایابم ناسی. هەموو شتێکم کڕی کە ویستم و شەوانی زۆر خۆشم بەسەر برد!

بابەتی زیاتر

Back to top button