ئیسپانیا

ئالڤارۆ مۆراتا وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆ و رەخنانەی کە لەم دواییەدا لێی گیراوە دەداتەوە.

مۆراتا کە بەم دواییە بووە کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە چەند وەرزی رابردوودا تووشی هەوراز و نشێوی زۆر بووە لە تۆپی پێدا. ئەو سەردەمێکی نایانی لە یانەکانی یوڤێنتوس و ریال مەدرید هەبوو، بەڵام لە چێڵسی شکستی هێنا دواتر گەڕایەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی رکابەری سەرەکی ریال مەدریدەوە کرد.

ئێستا، مۆراتا سەبارەت بەو رەخنانەی کە لێی گیراوە دەڵێت:

چیتر گرنگی بە گێڕانەوەی راستییەکان نادەم، پێشتر ئەوەم گوتووە. ناتوانم کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەم کە خەڵک چی لەسەر من دەڵێن. ئەمساڵ، ساڵێکی زۆر باش بووە بۆ من و زۆر دڵخۆشم، تیمێکی نایابمان هەیە لە یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ئاستێکی زۆر باشی هەیە. و گرنگی بە قسەوباسەکان نادەم کە چی لەبارەی منەوە دەڵێن، چونکە ناتوانم دڵی هەمووان رازی بکەم، تەنها بیر لە یاریکردنی تۆپی پێ و سەرکەوتنی ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەمەوە. ئەمەیە لە بۆمن زۆر گرنگە.

هەروەها سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی سیمیۆنی کرد و گوتی:

ئەوە بڕیارێک نییە کە بەدەست منەوە بێت، بەڵام دڵخۆشم چونکە کەس ناتوانێت لەو باشتر نوێنەرایەتی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات، ئەو راهێنەرێکی تەواو و بێ کەموکوڕییە بۆ ئەتلەتیکۆ.

یاریزانە تەمەن 30ساڵەکە، بەشداری 67 یاری کردووە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و توانیویەتی 34 گۆڵ تۆمار بکات و حەوت ئەسیست بنێرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button