ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی سەرکردایەتی بردنەوەیەکی دیکەی ئەرجەنتینی کرد

یاریگا

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە گەرەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بووە میوانی هەڵبژاردەی پیرۆ.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی تانگۆ لەم یارییەدا سەرکردایەتی بردنەوەیەکی گرنگی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پاڵەواتنەکان کرد.

دوای تێپەڕبوونی 32 خولەک بە سەر یارییەکە لیۆ دەرکەوت و توانی یەکەم گۆڵی یاریەکە لە بەرژەوەندی تانگۆ تۆمار بکات هەڵبژاردەکەشی بە گۆڵێک پێش خست.

یاریزانانی تانگۆ بەردەوام بوون لەسەر هەوڵەکانیان و پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم جارێکی تر لە خولەکی 42 لیۆنێل مێسی دەرکەوتووە و ئەو یاریزانە توانی دووەمین گۆلی خۆی و هەڵبژاردەکەی لە یارییەکە بەرامبەر خاوەن یاریگە تۆمار بکات.

نیوەی دووەم لە خولەکی 59 لیۆ هاتریکی کرد بەڵام گۆڵەکەی لیۆی ئەمجارە رەتکرایەوە و ناوبژیوان نەیهێشت مێسی هاتریکێکی ترلەسەر ژمارەی هاتریکەکانی خۆیدا زیاد بکات.

نیوەی دووەم بە پێچەوانی نیوەی یەکەم هیچ گۆڵێکی تێدا نەکرا ئەو نیوەیە بە ئەنجامێکی سپی کۆتایی پێهات.

لە کۆتاییدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پارێزگاریان لە دوو گۆڵەکەی نیوەی یەکەمیان کرد و سێ خاڵی ئەم یاریەشیان بە دەست هێنا و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگایەتی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتینیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button