ئیسپانیاگرنگترین

”زۆر زووە بێڵینگهام بە زیدان بەراورد بکرێت”

یاریگا –

جود بێڵینگهام، یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئێستای جیهان و ئەمەش وایکردووە، سەرنجێکی زۆری لەسەر دابندرێت.

بێڵینگهام، لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 103 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

لەم وەرزەدا لە کۆی 10 یاریدا 10 گۆڵی بۆ لۆس بلانکۆس کردووە، مارکۆس سێنا، یاریزانی پێشووی ڤیاڕیال و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ستایشی تواناکانی بێڵینگهام دەکات، بەڵام دووپاتیدەکاتەوە، هێشتا زۆر زووە بە زینەدین زیدان بەراورد بکرێت. لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا دەڵێت

بەراوردکاری لەم شێوەیە یارمەتیدەر نابن، بێڵینگهام منداڵە و ئێستا لە لالیگا دەستی بە یاری کردووە. راستە دەستپێکێکی باشی هەیە و ژمارەکانی زۆر بەرزن، پێم وانییە تەنانەت خۆی بڕوای بەم ژمارانە نەدەکرد. بێڵینگهام یاریزانێکی زۆر باشە و سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات، بەڵام هێشتا زۆر زووە بە زیدان بەراورد بکرێت.

مارکۆس سێنا لە کۆی 360 یاری لەگەڵ ڤیاڕیال 33 گۆڵی کرد و هەروەها 28 یاری نێودەوڵەتیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و خاوەنی تاکە گۆڵێکە.

زیدان ناسراو بە زیزۆ، لە ساڵی 2001 تاوەکو 2006 یاری بۆ ریال مەدرید کرد و لەو ماوەیەدا، 155 یاری بۆ لۆس بلانکۆس کرد و 37 گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button