ئینگلتەرا

هاڤێرتز گرێبەستێکی درێژمەوداوی لەگەڵ پووما واژۆ کرد

یاریگا –

کای هاڤێرتز گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای پوومای تایبەت بە دروستکردنی کەلوپەلی وەرزشی واژۆ کرد.

هاڤێرتز لە ماوەی داهاتوودا، نوێترین کۆلێکشنی پووما لەپێدەکات و ئەستێرە ئەڵمانییەکە، بە گرێبەستەکەی نوێییەکەی زۆر دڵخۆشە.

کاتێک لەگەڵ تیمەکە دانیشتم و باسی پلانەکانی داهاتوومان کرد، هەستم کرد ئەمە گونجاوترین بژاردەیە بۆ من، کۆمپانیاکە زۆر باش لە وەرزشوانان تێدەگات و دەیەوێت کاریان لەگەڵدا بکات. بەڕاستی کەشێکی خێزانەیان دروستکردووە. لەبپێکردنی لاپچینە نوێیەکەی پووما، زۆر گونجاوە بۆ من.

کای هاڤێرتز
کای هاڤێرتز و لاپچینە نوێیەکەی پووما

هاڤێرتز هەوڵدەادت لەم وەرزەدا یارمەتی ئارسیناڵ بدات، رکابەری لەسەر نازناوی پرێمەرلیگدا بکات، ئەمەش دوای گواستنەوەی لە هاوینی رابردوو لە چێڵسییەوە بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند.

ئێستا هاڤێرتز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەمشەو لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button