ئه‌مریکاگرنگترین

ئایا مێسی بەشداری یاری داهاتوو دەكات؟

یاریگا –

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مشتومڕی سەبارەت بە بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەی درووستكرد.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە پیرو لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرجەنتین بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

لە یاری پێشووی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر پاراگوای لیۆ مێسی وەك یاریزانی یەدەگ بەشداریكرد، دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە لە چەند یارییەكی ئینتەر مەیامی نەیتوانی بەشداری بكات.

سكالۆنی لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی TYC ووتی: مێسی باشە، ئەو راهێنان دەكات و بەردەوام لە راهێنانكردن، سبەی بڕیار دەدەین.

بەردەوام بوو ووتی: ئەگەر مێسی باش بێت و لە بارودۆخێكی باشدا بێت، ئەوا یاری دەكات، ئەوەش ئەوەیە كە هەموومان دەمانەوێت.

سەبارەت بە ئەگەری پشتبەستن بە مێسی، لاوتارۆ و جولیان ئالڤارێز بەیەكەوە سكالۆنی ووتی: ئەوانە بڕیارن كە پەیوەندیان بە هەڵبژاردەی بەرامبەرەوە هەیە و ئەوەی پێوویستمانە لە یارییەكەدا.

هەروەها ووتیشی: ئەمڕۆ وەک هەمیشە باشین، رەنگە پێویست نەکات هاوسەنگی بشکێنین، بەڵام وەک هەمیشە دەڵێم بەپێی یارییەکە کراوەین و ئامادەین بۆ كردنی هەموو شتێك.

سەبارەت بە گۆڵنەكردنی لاوتارۆ مارتینێز ووتی: لاوتارۆ مارتینێز دووەم گۆڵکاری ئێمەیە لە دوای مێسی، بۆیە ئێمە نیگەران نین، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانمان.

پاڵەوانی جیهان لە پێشەنگی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور دایە بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button