ئاسیائیتاڵیاسعودیەگرنگترین

یاریزانێكی ئەرجەنتین هۆكاری رەتكردنەوەی سعودیە ئاشكرا دەكات

یاریگا –

ئالیخاندرۆ گۆمێز، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هۆكاری رەتكردنەوەی ئۆفەری سعودییەكانی ئاشكرا كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پابۆ گۆمێز لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی سێڤییا پەیوەندی بە یانەی مۆنزای ئیتاڵییەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت گۆمێز دووپاتیكردەوە ئۆفەرێكی لە یەكێك لە یانەكانی سعودییەوە بەدەست گەیشتووە بەڵام رەتیكردووەتەوە.

ئالیخاندرۆ گۆمێز لە لێدوانەكانیدا ووتی:

بەهۆی خێزانەكەمەوە بڕیارمدا پەیوەندی بە یانەی مۆنزای ئیتاڵییەوە بكەم، دوای ئەوەی ئۆفەرم لە سعودیەكانەوە بەدەست گەیشت.

نەمدەویست منداڵەكان و خێزانەكەم ببەم بۆ ناوەڕاستی بیابان، بۆیە بڕیارمدا ئۆفەرەكە رەتبكەمەوە و بگەڕێمەوە ئیتاڵیا.

ئالیخاندرۆ گۆمێز و نازناوی جامی جیهانی

گۆمێز لەگەڵ مۆنزا تەنیا لە دوو یاریدا بەشداری كردووە و كە هیچ كام لەو دوو یارییەش بە شێوەی سەرەكی بەشداری نەكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button