ئیتاڵیاگرنگترین

بالۆتێلی وەڵامی رەخنەکانی ئیبراهیمۆڤیچ دەداتەوە

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، وەڵامی رەخنەکانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەداتەوە.

ئەفسانەی سویدی ئیبراهیمۆڤیچ، لە دوایین لێدوانی رەخنەی توندی ئاراستەی کاروانی وەرزشی ماریۆ بالۆتێلی ئیتالی کرد، یاریزانەکەی بە کەمترەخەم ناوبرد.

زڵاتان لەبارەی بالۆتێلی بەمشێوەیە دواوە:

لە تەمەنی لاوێتیدا دەرفەتی ئەوەی هەبوو سود لە بەهرەکانی وەربگرێت، بەڵام سودی لێوەرنەگرت ئەوەش جێگای داخە.

ماریۆ دەرفەتی زۆری بۆ رەخسا، بەڵام هەموو دەرفەتەکانی لەدەستدا و بەهرەکانی پشتگوێخست.

بالۆتێلی و ئیبراهیمۆڤیچ لە ئینتەر میلان

دوا بەدوای لێدوانەکانی ئیبرا، بالۆتێلی وەک وەڵامێک، لە ستۆری هەژماری ئینستاگرامەکەی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە نازناوی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2010ـی بەرزکردووەتەوە کە لەگەڵ ئینتەر میلان بەدەستیهێناوە.

ماریۆ لەسەر وێنەکە هەژماری فەرمی زڵاتانی سویدی تاگکردووە، بۆ ئەوەی وەڵامەکەی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بگات بە ناوبراو.

ئەم کارەی سوپەر ماریۆ وەک گاڵتەپێکردنێکە بە ئیبراهیمۆڤیچ، بەهۆی ئەوەی یاریزانە سویدییەکە بە درێژایی کاروانی وەرزشی چەندین نازناوی بەدەستهێنا، بەڵام هەرگیز نەیتوانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

بالۆتێلی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا یاری بۆ یانەکانی، ئینتەر میلان، مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول، ئەیسی میلان، مارسیلیا، نیس، بریشیا، مۆنزا، ئادەنە سپۆر و سیۆن کردووە.

بە درێسی سەرجەم یانەکان 474 یاری کردووە، 201 گۆڵی کردووە و 43 گۆڵیشی درووستکردووە. لە 36 یاریشذا 14 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی سێریا ئەی، 1 نازناوی پرێمەرلیگ، 1 نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، 1 نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

چرکە ساتی گۆڵێکی نایابی بالۆتێلی بەرامبەر ئەڵمانیا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button