ئیتاڵیا

“ چاوەڕێ هاتنی مۆرینیۆ بۆ سعودیە دەکەین “

یاریگا

کارلۆ نۆهرا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی سعودیە، هاتنی خۆزێ مۆرینیۆی بۆ یەکێک لە تیپەکانی سعودیە بە پڕۆژەی گەورەی داهاتووی ئەم خولە زانی و کاریگەرییەکانی هاتنی ئەو راهێنەرەی بۆ سعودیە بەراورد دەکات لەگەڵ کاریگەرییەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت گووتی

من بۆچوونی خۆم دەڵێم و بەناوی سعودیەوە قسە ناکەم. من خۆم چاوەڕێی ئەوەم کە مۆرینیۆ بچێتە خولی سعودیە. کاریگەری هاتنی ڕۆناڵدۆ لەسەر خولەکەمان باوەڕپێنەکراو بوو و ڕەنگە ئەم کاریگەرییە دووبارە نەبێتەوە چونکە هیچ کریستیانۆیەکی تر نییە، بەڵام دەمانەوێت جارێکی تر بە هەمان شێوە کاریگەریەکی دیکە دروست بکەین. هیوادارم بە هاتنی مۆرینیۆ ئەم کاریگەریە دروست بێت. دەتوانێت هەمان کاریگەری ڕۆناڵدۆ دروست بکات. مۆرینیۆ دەتوانێت ببێتە ئیلهامبەخش بۆ ڕاهێنەرانی داهاتوو

 

بابەتی زیاتر

Back to top button