ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارنۆڵد ستایشی ئاستی خۆی دەكات

یاریگا –

ئالێكساندەر ئارنۆڵد، بەرگریكاری باڵی راستی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێی وایە کە توانای ناوازەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە.

ئێستا ئارنۆڵد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 یاری دەكات و بڕیارە 17 مانگ بەرامبەر ئیتاڵیا لە یاری لوتكەدا رووبەرووبووی یەك ببنەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی لیڤەرپوول ئیكۆ ئارنۆڵد ووتی: هەمیشە هەستم بە جیاوازی کردووە لە هەموو کەسێك، کەمێك جیاوازتر یاری دەکەم، زۆر کەس نییە هەمان لێهاتوویی منیان هەبێت وەک یاریزانێك.

بەردەوام بوو ووتی: توانای جیاوازم هەیە، دی برۆین یاریزانێكە هەمیشە چاودێری دەكەم هەروەها جەیمس مادیسن لە شوێنە بچوك و تەنگەكاندا زۆر لێهاتووە و بەهرەیەكی ناوازەی هەیە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: یاریكردن لەگەڵ دێكلان رایس، بێڵینگهام و هێندرسن زۆر شتیان لێوە فێر بووم، هەروەها سەیری جۆن ستۆنز دەكەم كە چی دەكات، سەیری هەموو كەسێك دەكەم و پرسیار دەكەم، هیچ شەرمێك لەوە ناكەم.

سەبارەت بە یاریكردنی لە هێڵی ناوەند ووتی: خەڵک پێیان وایە من لە هێڵی ناوەڕاست کاریگەرترم، رەنگە ئەوە رێگای پێشەوە بێت، بەڵام کێ دەزانێت؟ ئەمە بڕیاری من نییە، تەنیا دەتوانم لەو پۆستەدا یاری بکەم کە داوام لێدەکرێت.

ئالێكساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول

لەم وەرزەدا ئارنۆڵد لە پرێمەرلیگ پێنج یاری كردووە و تەنیا یەك ئەسیستی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button