ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

داهاتووی جیامپاولۆ لەگەڵ ئەیسی میلان یەکلایی کرایەوە

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی ئەیسی میلان لە دێربی دێلامادۆنینا بەرامبەر ئینتەر میلان، بەرپرسانی ئەم یانەیە بریاریاندا کە پاڵپشتی جیامپاولۆی راهێنەری یانەکەیان بکەن.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بەرپرسانی رۆسێنەری لەسەر داهاتووی راهێنەری یانەکەیان کۆبونەوە و بریاریاندا پاڵپشتی لە راهێنەری یانەکەیان بکەن لە پێناو بەدەست هێنانی ئەنجامی باش.

ئەیسی میلان ئەم وەرزە هاوشێوەی وەرزەکانی رابردوو دۆخیان خراپە و لە کۆی چوار یاری تەنها شەش خاڵیان هەیە و لە پلەی دوازدەهەمی ریزبەندی سێریائەی جێگیرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button