ئیتاڵیایاریگا

بەپەلە: میلان جیامپاولۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە فەرمی دەستبەرداری جیامپاولۆی ڕاهێنەری بوو.

دوورخستنەوەی چاوەڕوانکراوی ڕاهێنەرەکە دوای ئەنجامە خراپەکانی میلان دێت لە خولی ئیتاڵیی، بەشێوەیەک لە 7 هەفتەی سەرەتای سێریائەیدا تەنها نۆ خاڵی کۆکردۆتەوە، ئەوەش بە یەکێک لە خراپترین دەستپێکی مێژووی میلان دەژمێردرێت.

تا ئێستا شوێنگرەوەی جیامپاولۆ بە فەرمیی نەناسێنراوە، ئەگەرچی لۆچیانۆ سپالێتی و ستیفانۆ بیۆلی دوو دیارترین ناون بۆ ئەو ئەرکە.

جیامپاولۆ تەنها دوو مانگ و نیوە پۆستەکەی ڕۆسۆنێری بەڕێوە دەبات، دوای دوورخستنەوەی جینارۆ گاتوسۆی راهێنەری پێشووتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button