ئیسپانیا

گەشبینی بارسێلۆنا سەبارەت بە لیڤاندۆڤسکی بۆ یاری کلاسیکۆ

یاریگا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر پۆرتۆ لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو و نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، واتە بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، وەرگرتنی چارەسەرییەکان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە پێکانەکەی بەرامبەر پۆرتۆ زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت. ستافی پزیشکی بارسا پێشبینی دەکەن هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە و لەسەر چیمەن بە تۆپەوە کار بکات.

لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا، هەمووان گەشبینن بە ئامادەکاری باشترین گۆڵکاری یانەکەیان بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید. ژمارە 9ـی تیپەکەی چاڤی لە ئێستادا زۆرترین هێزی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بگاتە ئەو یارییە گرنگەی لە پێشە.

ىارسێلۆنا بڕیارە رۆژی 28ـی ئەم مانگە لە یاریی کلاسیکۆ و لە گەڕی یازدەی خولی ئیسپانیا، لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ریال مەدرید بکات، بارسا ئەم وەرزە لە کۆی 9 یاریی خاوەنی 21 خاڵە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button