ئینگلتەرا

راتکلیف نزیکە لە کڕینی پشکەکانی مانچستەر یونایتد

یاریگا

پێدەچێت بنەماڵەی گلازەر پێشوازییان لە بیرۆکەی سێر جیم ڕاتکلیف کردبێت. ملیاردێرە بەریتانییەکە سەرەتا 25%ی پشکەکانی یانەکە دەکڕێت و چاوەڕێی دۆخێکی گونجاو دەکات بۆ ئەوەی خاوەندارێتی مانچستەر یونایتد بگرێتە دەست.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، کەسانی نزیک لە پرۆسەی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد پشتڕاستیان کردەوە سێر جیم ڕاتکلیف نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی کڕینی پشکەکانی یانەکە. سەرۆکی گروپی ئینیۆس گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد و ڕاوێژکارەکانیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.

بە گوێرەی وردەکاریی دانوستانەکان، ئەو ملیاردێرە بەریتانییە دەتوانێت 25%ی پشکەکانی گلایزەرز و هەروەها خاوەن پشکەکانی یانەکە بکڕێت، ئەویش بە بەهای 5 ملیار پاوەند.

سەرچاوە نزیکەکانی بلومبێرگ ڕایانگەیاندووە بنەمالەی گلایزەرز زیاتر پێشوازی لە بیرۆکەی ڕاتکلیف کردووە نەک پێشنیاری قەتەرییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی یانەکە، بڕیارە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر پێشنیارەکەی ڕاتکلیف بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button