ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئایا گاڤی یاریزانی بارسێلۆنایە؟ کێشەی گرێبەستەکەی چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

یاریگا –

تاوەکو ئێستا گاڤی بە فەرمی کە تیمی یەکەمی بارسێلۆنا تۆمار نەکراوە، چونکە بارسا بە هۆی کێشەکانی داراییەوە، نەیتوانیوە پارەی داواکراو دابین بکات.

گاڤی لە مانگی سێپتێمبەری رابردوودا، گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ بارسا واژۆ کرد. بەهای گرێبەستەکە دەگاتە چوار ساڵ و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە دەگاتە یەک ملیار دۆلار. بەڵام بەهۆی کۆتوبەندەکانی داراییەوە، بارسێلۆنا نەیتوانیوە پارەی داواکراو بۆ تۆمارکردنی گاڤی دابین بکات.

سەرەڕای رێگرییەکانی یاسایی، بارسا کەیسێکی لە دژی لالیگا لە دادگا کردەوە و دوای پڕۆسەیەکی دادوەری ئاڵۆز، توانی ژمارە 6ی یانەکە بە گاڤی بدات و بووە یاریزانی تیمی یەکەم.

هەرچۆنێک بێت، تۆمارکردنی ناوی گاڤی لە تیمی یەکەمی بارسێلۆنا کاتییە و پەیوەستە بە بڕیاری کۆتایی دادگاوە. کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە، بارسا پارەی بەردەستی بۆ مەبەستی دیکە خەرجکردووە و گاڤی بە فەرمی گرێبەستەکەی وەک یاریزانی نوێ واژۆ نەکردووە.

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا رووبەڕووی بڕیارێکی سەخت دەبێتەوە. کۆتوبەندە داراییەکان لە دەستی نابنەوە، رەنگە تا ئەوکاتە پارەی کاشیان بێتە بەردەست و لەڕووی هونەرییەوە بتوانن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، بەڵام رەنگە ئەمە کاریگەری لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە بکات، ئەویش ڤیتۆر رۆکێی بەرازیلییە.

گاڤی
گاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پارەی پێویستی لەبەردەست نابێت، تاوەکو بتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە واژۆ بکات، تاکە بژاردەش دواخستنی گواستنەوەی رۆکییە.

سەرەڕای کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا، کەچی یانەکە سوورە و دڵنیاییەوە لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی گاڤی، هەرچەندە تاوەکو ئێستای پارەی چەند قیستێکی گرێبەستەکانی پێشووی نەداوە. لە هاوینی رابردوودا یەکێک لە وەبەرهێنەران بەڵێنی وەگەڕخستنی 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ نێو پڕۆسەی دارایی بارسێلۆنادا، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە دابین نەکراوە.

گاڤی دەتوانێت بارسا جێبهێڵێت؟

لەڕووی هونەرییەوە، ئەگەر گاڤی گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، دەتوانێت بە گواستنەوەی ئازاد بارسێلۆنا جێبهێڵێت. هەرچەندە بەشێوەیەکی کاتی گرێبەستە نوێیەکەی چالاکە و رەنگە بە بڕیارێکی دادگا هەموو شتێک سەراوگێڕ بێت. هەرچەندە بارسێلۆنا دووپاتیکردووەتەوە، هەرگیز ئەم کارە روونادات.

سەرەڕای کێشەکانی دارایی، بارسێلۆنا توانی چەند یاریزانێک بگوازێتەوە. لە ئۆریۆل رۆمیو، ئینیگۆ مارتینێز و ئیلکای گوندۆگان دەستیپێکردووە و دواتر بە خواستن جواو فێلیکس و جواو کانسێلۆی گواستەوە. پێشبینی دەکرێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، کێشەی گواستنەوەی گاڤی و ڤیتۆر رۆکێش چارەسەر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button