ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەسیتی ڤالڤێردی نوێکردەوە

سێ ئەستێرەی یانەکە گرێبەستی نوێی درێژخایەنیان واژۆ کرد

یاریگا –

بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ریال مەدرید لەگەڵ ڤالڤێردی گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ریال مەدرید لەگەڵ فێدێریکۆ ڤالڤێردی لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ڤالڤێردی تا هاوینی 2028 درێسی لۆس بلانکۆس دەپۆشێت. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیشی بڕی یەک ملیار یۆرۆیە.

جیا لە ئەستێرە ئۆروگواییەکە، ریال مەدرید سەرکەوتوبووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیدواردۆ کاماڤینگای فەڕەنسی و ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، بەم زووانە مێرێنگی نوێکردنەوەی گرێبەستی هەرسێ ئەستێرەکەی رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button