ئه‌مریکاگرنگترین

بێکهام لە زانکۆی هارڤارد: دەستبەرداری خەونەکانتان مەبن

یاریگا –

دەیڤد بێکهام، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد سەردانی کۆلیژی هارڤارد بۆ بزنس کرد و قسەی بۆ قوتابیان کرد.

هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی لەناکاو چووە زانکۆی هارڤارد، کە یەکێکە لە دێرینترین و باشترین زانکۆکانی جیهان. لە سەردانەکەی بێکهام قسەی بۆ قوتابیان کرد. پاشان چەند وێنەیەکی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by David Beckham (@davidbeckham)

بێکهام نموونەیەکی گەورەی خۆبەرەوپێشبردنە، چونکە ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید لە چینێکی مامناوەندی کارکەری رۆژهەڵاتی لەندەن گەورە بووە، ئێستاش یەکێکە لە بەناوبانگترین وەرزشوانانی جیهان و بووە دەموچاوی یەکەمی یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید، لۆس ئانجلۆس گالاکسی، میلان و دوا جاریش پاریس سانجێرمان.

لە دوای وازهێنانی لە یاریکردن، بە هاوبەشی ئینتەر مەیامی دامەزراند. بێکهام لە بارەی سەردانەکەی نووسیویەتی

کێ بڕوای دەکرد، کوڕەکەی رۆژهەڵاتی لەندەن لە هارڤارد قسە بکات؟ شەڕەفێکی زۆر گەورەیە ئەمڕۆ لەگەڵ پڕۆفێسۆر ئانیتا ئێلبێرس لە هارڤارد کات بەسەر دەبەم.

لەلایەکی دیکەوە پڕۆفێسۆر ئێلبێرس لە پۆستێکی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی

بەڵێ ئەوە خۆیەتی، ئەمڕۆ ئەفسانە میوانی قسەکەری کلاسی ماستەری ئێمە بوو. شتێکی زۆر خۆش بوو، گوێمان لە بیروبۆچوونەکانی بوو لە کاروانی وەرزشی تۆپی پێدا، هەروەها کارکردنی لەگەڵ براندەکان و بەدڵنیاییشەوە، گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ئینتەر مەیامی.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Anita Elberse (@anitaelberse)

تیمەکەی بێکهام نەیتوانی بگاتە قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی و لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی نێودەوڵەتی، مەیامی رووبەڕووی چاڕلۆت دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button